پرسیار و وەڵام
«هەورەفێرگە» چییە؟
پرۆژەیەکی تایبەتی «تۆڕی فێرکاری برادۆست»ـە بۆ هاوکاری کردن و ڕاهێزانی توانای فێرخواز کە بتوانێت ئامادەکارییەکی تەواو بکات بۆ سەرکەوتنی لە قۆناخەکانی خوێندن. فێرخواز لێرەدا ئامادەکاری تەواو بۆ وانەکانی دەکات و بە باشی تێیان دەگات. ئەودەم لە قوتابخانە ئاسانتر دەروەستی وانەکان و تاقیکردنەوەکانی دێت. ئەم تەونە لە تۆڕی ئینتەرنێتدایە و هەردەم بەردەستە.
ئایا ئەم تۆڕە تایبەتە بە بەرنامەکانی خوێندن؟
بەڵێ، سەرلەبەری وانە سەرەکییەکانی مەنهەجی خوێندنی کوردستانی تێدایە.
ئایا ئەم تۆڕە بۆ چ ئاستێکی خوێندنە؟
سەرلەبەری وانە سەرەکییەکانی پۆلی 1 هەتا 12 لە خۆ دەگرێت.
ئایا شێوازی وانەگوتنەوە لەم تۆڕەدا چۆنە؟
هەموو وانەیەک، لە چەند بەشێک پێکهاتووە، ڤیدیۆوانە (ئەو بابەتەی مەبەستە لە ڕێی کورتەڤیدیۆیەکەوە ڕووندەکرێتەوە)، هەڵسەنگاندن (بۆ دیاری کردنی ئاستی تێگەیشتن لە وانەکە)، لاپەڕەکانی کتێبی مەنهەج، زانیاری زێدەتر و ڕاهێنانی ئازاد لە خۆدەگرێت.
ئایا پرسیاری کۆتایی ساڵی تێدایە؟
بەڵێ، بەشێکی سەرەکی هەیە بە ناوی «پرسیارخانە»، بە هەزاران پرسیار لەخۆ دەگرێت و هەردەم لە زیادبووندایە.
«پرسیارخانە» چییە؟
کارکردێکی تایبەتە تەرخانە بۆ ئەنبارکردنی پرسیار، پێنج بەش پرسیار لەخۆدەگرێت
  • وەزاری
  • تاقیکردنەوەی نیشتیمانی
  • ڕێبەری هەڵسەنگاندن
  • توانادۆزی (تاقیکردنەوەی کۆتایی بەش)
  • ڕووپێوی (هەڵسەنگاندنی کۆتایی بەش)
هەموو پۆلێک (ئاستێک) بەپێی بابەت پرسیارخانەی خۆی هەیە و پرسیارەکان هەردەم لە زیادبووندا دەبن. پاش تەواوکردنی هەر پرسیارێک، ڕاستەوخۆ نمرە وەردەگیرێت. هاوکات دەرفەتی «دووبارە ئەنجامدانی هەڵسەنگاندنەکە» یاخود «بینی وەڵامە ڕاستەکان» وەک بژارە دەخرێتە بەردەم فێرخواز.
چۆن هەڵسەنگاندن بۆ فێرخواز دەکرێت؟
لە کۆتایی هەموو وانەیەکدا هەڵسەنگاندنی وانە هەیە، لە کۆتایی هەموو بەشێکدا هەڵسەنگاندنێک هەیە بە ناوی «ڕووپێوی». لە کۆتایی هەموو وەرزێکیشدا تاقیکردنەوەیەک هەیە بەناوی «توانادۆزی»، لە کۆتایی ساڵیشدا توانادۆزی کۆتایی ساڵ هەیە. جگە لەمە کارکردی «پرسیارخانە» تایبەتە بە پرسیاری هەمەجۆر لەسەر سەرلەبەری بابەتەکان، لەوێدا فێرخواز خۆی تاقی دەکاتەوە خۆڕەوت (ئەوتۆماتیک) نمرە وەردەگرێت.
ئایا مەنهەجی خوێندن لە «هەورەفێرگە»دا هەیە؟
تەواوی بابەتەکان و وانەکانی خوێندنی کتێبی مەنهەجی خوێندی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی باشووری کوردستان ناوەڕۆکی هەموو وانەکانن.

گەر وەڵامی پرسیارەکەت لێرەدا نابینییەوە، تکایە پەیامێکمان بۆ بنێرە!


وانەکانی من زانیاری کەسەکی
0.0046122074127197