دەربارەی هەورەفێرگە
هەورەفێرگە، پرۆژەیەکی تایبەتی تۆڕی فێرکاری «برادۆست»ـە، بەستێنێکی فرەوانی فێرکارییە، ئەم پرۆژەیە بەرهەمی چەندین ساڵ ئەزموونی کارە لە بواری فێرکاریدا. ئەم پرۆژەیە پاش ئەوەی وەشانی یەکەمی لێ ئامادە کرا، لە لایەن وەزارەتی پەروەردەوە سەلمێنرا و مافی بەکارهێنانی ئەم پرۆژەیە درایە وەزارەت تا بتوانن زیاتر خزمەت بە پرۆسەی خوێندن بکرێت.

بەشی تەکنیک
بەرنامەسازی ئەم تۆڕە بەرهەمی کاری هەزاران کاژێری کەسانی تەکنیککاری میللەتدۆستی وەڵاتپەروەرە، کە دڵخوازانە و بێبەرانبەر ئەم سیستەمەیان پێشخستووە و خستویانەتەگەڕ. نەخشەی ئەم تەونە بەپێی داخوازی ئەم بارەی ئێستەی وەڵات داڕێژراوە و سیستەمێکی زیندەڵە، واتە هەردەم لە نوێبوونەوەدایە.

ئارمانج لە هەورەفێرگە
هاوکاری مامۆستایان و قوتابیانی وەڵاتە تا بتوانن بە کەمترین کات و ئاسانترین شێوە وانەکانی مەنهەجی خوێندنیان بەردەست بێت، ئەم تۆڕی پەیوەندییە دەبێتە هۆی کۆکردنەوەی ئەو هێزە شاردراوەیەی مامۆستایان کە بتوانین پێکەوە سیستەمی خوێندن بەرەوپێش ببەین.

سەرمایەگوزاری لە هەورەفێرگەدا
پاش بەشداری کردنی زیاتر لە سەد مامۆستا و چەند هونەرکارێک، وەشانی یەکەمی تەونی «هەورەفێرگە» ئامادەیە و بەئەندازەی ئەوەندە زانیاری تێدایە کە هاوکارییەکی زۆر باشی فێرخوازان بکات. لە ئێستەدا وەزارەتی پەروەردە ئەم پرۆژەیەی گرتۆتەخۆ و هەوڵ بۆ پێشخستن و گەشەکردنی دەدات بەئومێدی لە داهاتوویەکی نێزیکدا وەشانی دوەمی ئەم پرۆژەیە بەرهەم بێت. بە دڵنیایەوە پاش کۆکردنەوەی سەرنج و بۆچوونی بەکارهێنەرانی کە مامۆستایان و قوتابیانن.

سەرنج و پێشنیاز
هەورەفێرگە تۆڕێکی کراوەیە، مەبەستی لەم کارەش ئەوەیە کە وەشانی داهاتوو ئەنجامی بیروبۆچوون، سەرنج و پێشنیازی بەکارهێنەرانی بێت. لە دوگمەی «فراژووتن»دا تەواوی ئەو سەرنجانەی دەپەژرێنرێن، وەک پرۆژە بۆ داهاتوو تۆمار دەکرێت و لەبەرەوە دەبنە کار.


وانەکانی من زانیاری کەسەکی
0.0039417743682861